کوردستانی
وادەی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی فەرامانبەرانی بەغدا دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا دەستی پێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد "ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە بەغدا تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەکات پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت".
س.س