کوردستانی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی راگەیاندنی قەدە‌غەی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی راگەیاندنی قەدە‌غەی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە ئامارەکانی کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئاماژە بەوەشدەکات تاوەکو ئێستا هیچ باسێک لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە ئارادا نییە.

ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە ئامارەکانی کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و رێژەی مردن بە کۆرۆنا زیادی کردووە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان سنووردان کراوە، چونکە لە دهۆک 100 نەخۆش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە سلێمانیش 140 نەخۆش پێویستیان بە ئۆکسجینە و لە هەڵەبجەش نزیکەی 55 نەخۆش باری تەندروستییان جێگیر نییە، هەروەها لەم دوو رۆژەی کۆتایی رێژەی تووشبووان بەرزبووەتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد "ئەگەر ئامارەکە بەمشێوازە بێت رێکاکان توندر دەکرێنەوە،  بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ باسێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە ئارادا نییە".

ناوبراو وتی "هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نین، هەروەها بۆنە و ئاهەنگەکان بەڕێوەدەچن و قەرەباڵغیەکی زۆر هەیە بە جۆرێک وەک ئەوەی کۆرۆنا نەبێت، بەڵام ئەمە کارێکی باش نییە ودەبێت هاوڵاتییان هاوکاری وەزارەتی تەندروستی بن و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan