عیراقی

ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 73 كەسی دیكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.
  
ئەمڕۆ سێشەممە 7-10-2020، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 923 كەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
 
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، سێ هه‌زار و 413 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، 73 كەسی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 319 هەزار و 784 کەس چاکبوونەتەوە و 9 هەزار و 604 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب