کوردستانی
هۆشدارییەک لە پارێزگاری سلێمانیەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و دەڵێت، تاکە هۆکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، خۆپارێزییە، کە ئەویش بەکارهێنانی ماسک و دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵخی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاکە هۆکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، خۆپارێزییە، کە ئەویش بەکارهێنانی ماسک و دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵخی کە هۆکاری سەرەکییە بۆ زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا".
سەبارەت بە هۆکارەکانی زۆریی ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرایکرد "لە زۆر شاری کورستان و عێراق دێنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کاتێک ئەوانە گیانلەدەستدەدەن، ئامارەکەی لەسەر سلێمانی هەژمار دەکرێت"، وتیشی "ئێستا سلێمانی لەو قۆناغەدایە کە پەتای کۆرۆنا بەتەواوی تێیدا بڵاوبووتەوە، من هەموو شارەکانی دیکە دڵنیا دەکەمەوە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەکو سلێمانیتان لێدێت".
هاوکات تائێستا لە پارێزگای سلێمانی 16 هەزار و 842 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش 953 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، 10 هەزار و 498 کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
ک.ن
ک.ن