کوردستانی
حكومهت راپۆرتی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی رهوانهی پهرلهمان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپێرد خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، بڕیاریدا راپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکات.
ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپێرد خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، بڕیاریدا راپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر رۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە".
هەرلەکۆبوونەوەکەدا، راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە ئایندەیەکی نزیکدا، راپۆرتەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات.
ک.ن
ک.ن