کوردستانی
گهورهترین نهخۆشخانهی كۆرۆنا له سلێمانی دروست دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ئهمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون، گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت.
وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ئهمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون، گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئهمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت".
ک.ن
ک.ن