عیراقی

لە بەغدا بەرپرسێکى پێشووى کورد دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە بەغدا بەرپرسێکى پێشووى کورد دەستگیرکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

لیژنەى عیراقی بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانى دەستگیرکرد، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لەکاتێکدا دەیویست عیراق جێبهێڵێت.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزى ئەمنى عیراقی سالار محەمەد ئەمین، سەرۆکى پێشووترى دەستەى وەبەرهێنانی دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا دەیویست عیراق جێبهێڵێت.

لیژنەی عیراق بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ پێكهێنراوە، ئەم لیژنەیە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە و نوێنەرایەتی دەزگاکانی وەک، دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە و فەرمانەكانیشی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە جێبەجێ دەكرێت.

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال