چاوپێكەوتن

رێواز فایەق: بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق: بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین
 مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکی پەرلەمان کوردستان رایگەیاند، یاداشتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری داراییان ناردووەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێی وەڵام دەکەن، کە دەبێت لە ماوەی 14 رۆژدا وەڵامیان بدەنەوە.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "یاداشتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایمان ناردووەتە ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێی وەڵامەکەیان دەکەین، دەبێت لە ماوەی 14 رۆژدا، ئەوان وەڵاممان بدەنەوە کە ئایا لەسەر ئەو یاداشتە و ناوەڕۆکی ئەو یاداشتە رایان چییە".

سەبارەت بە کاری خولەکانی دیکەی پەرلەمان پێش ئەم خولە ئەوەی روونکردەوە "چەند سەرۆک وەزیران و وەزیر پرساندنیان بۆ کراوە و متمانەیان لێ وەرگیراوەتەوە؟ کام بڕیار حکومەت ویستویەتی و ئەم پەرلەمانە تەبەنی نەکردووە یان رەتیکردووەتەوە؟ خولەکانی رابردوو چییان کردووە ئێمە نەمانکردووە؟ ژمارەی ئەو وەزیرانەی لەماوەی ساڵێک و دوو مانگ کە ئێمە سەرۆکی پەرلەمانین و هاتووینەتە پەرلەمان زیاترە لە ژمارەی هەموو ئەو وەزیرانەی کە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا هاتوونەتە پەرلەمان".

لە بارەى قاچاخچیەتى دەروازە سنوورییەکانەوە سەرۆکی پەرلەمان روونیکردەوە "دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ لەسەر دەروازە سنوورییەکان دروست نابێت، چونکە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی و یەکگرتووی هەرێم لە هەموو بەرژەوەندییەکان باڵاترە، وتیشی "لەسەر دەروازە سنوورییەکان حکومەت باسی هەندێک هەنگاویان کرد کە نراوە، بەڵام هەنگاوەکان جێی ئومێدێکی زۆر نین تەنانەت سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی داد و بێدادیانە بەدەست ئەوەی تەنانەت لە دەرەوەی ئیرادە و خواستی ئەوانیش هەندێک کار هەر دەکرێت". 

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan