کوردستانی

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەبارەت بە دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین، ئەنجومەنى سەرتاسەرى مامۆستایانى ناڕازى روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و داوا لە مامۆستایان دەکەن پابەندی خوێندنى ئۆنلاین نەبن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "وەزارەتی پەروەردە گوێی بۆ بۆچوونی پسپۆران و خەمخۆران نەگرت و سوورە لەسەر بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندن، کە پێمان وایە ئەم بڕیارە بە زیانی پرۆسەی پەروەردە تەواو دەبێت و تەنها بۆ خۆدزینەوەیە لە داوا رەواکانی مامۆستایان، بەداخەوە وەزارەتی پەروەردە و وەزیرەکەی بیر لە بینا و دار و بەرد و قەڵەم و دەفتەر دەکاتەوە، بەڵام مامۆستایان وەکو پێکهێنەری سەرەکی پەروەردە پشت گوێ دەخەن و گوێ بۆ داوا رەواکانیان ناگرن".
 
 ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە "وەزارەتی پەروەردە نایەوێ پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەکی تەندروست بەڕێووە بچێت، ئەگەر بەهۆکاری نەخۆشی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگاکان داخراون پێویستە خولەکانی پەیمانگاکان و خوێندنگە ئەهلییەکانیش دابخرێن، روونیشیان کردووەتەوە "پشتیوانی هەڵوێستی ئەولقانەی یەکێتی مامۆستایان و ئەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە بڕیاری بایکۆتیان داوە، داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، تا ئەوکاتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەدەنەوە". 

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan