عیراقی
پێنج مەرج لە "بەرەی توركمانی"یەوە بۆ حكومەتی عیراق و كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەی توركمان رایدەگەیەنێت رێككەوتنی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لەسەر ئاساییكردنەوەی شنگال و ناوچەكانی دەوربەری پێویستی بە جێبەجێكردنی پێنج مەرج هەیە بۆ سەركەوتنی، هەروەك سوورە لەسەر ئەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ناوچەیە دەربكرێن.
لە بەیاننامەیەكدا بەرەی توركمانی رایگەیاندووە "سەركەوتنی ئەو رێككەوتنە پێویستی بە پێنج مەرج هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانیی هەموو رێگاچارەیەك دەكەین كە سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەكە دابینبكات و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان".
بەپێی بەیاننامەكەی بەرەی توركمانی ئەم پێنج مەرجە خراونەتەڕوو:
یەكەم: قەزای شنگال، قەزایەكی سەر پارێزگای موسڵە و بەشێكە لێی جیاناكرێتەوە، بۆیە پەیوەندیی بە مادەی 140 نییە.
دووەم: پێویستە دۆسییەی ئەمنی بەتەواوی لە دەستی حكومەتی ناوەندی بێت.
سێیەم: دەركردنی هێزەكانی پەكەكە لە قەزای شنگال، چونكە بوونیان پێچەوانەی دەستووری عیراقە.
چوارەم: دابینكردنی بودجەی تایبەت لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی قەزای شنگال و ئاسانكاریكردنی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
پێنجەم: پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق سەرجەم بەندەكانی رێككەوتنەكە بڵاوبكاتەوە و هیچ رێككەوتنێكی تایبەت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكات.
خ.غ