جیهانی

عەلی قەرەداغی پشتیوانیی توركیا و ئازەربایجان لە دژی ئەرمینیا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی قەرەداغی پشتیوانیی توركیا و ئازەربایجان لە دژی ئەرمینیا دەكات
مەودا میدیا-

یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند پێویستە هێزەكانی سوپای ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ بكشێننەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە ئەرمینیا وڵاتێكی داگیركارە.

بەپێی بەیاننامەیەكی عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان هاتووە "داوا لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەكەین شەڕ رابگرن و كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن هەردوو وڵات رێز لە سنووری ئەوەی دیكە بگرێت".

هەر بەپێی بەیاننامەكە هاتووە "ئەرمینیا وڵاتێكی داگیركارە و دەبێت بەپێی یاسای نێودەوڵەتی لە سەرجەم خاكی ئازەربایجان كە داگیركردووە بكشێتەوە".


خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان