عیراقی

تەندروستی: بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا قەدەغەكردنی هاتوچۆ سوودی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی: بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا قەدەغەكردنی هاتوچۆ سوودی نییە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەكردنەوەی هاتوچۆ سوودی نییە و ئەزموونی پێشووتر دەریخست هاوڵاتیان پێوەی پابەند نابن.

ریاز عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە لاپەڕەی رەسمی خۆی نووسیویەتی "راگەیاندنی قەدەغەكردنەوەی هاتوچۆ سوودی نییە دوای ئەوەی بەهۆی پابەندنەبوونی خەڵك پێوەی لە پێشوودا شكستمان هێنا".

ئەوەشی وتووە "هاتنەوەی شەپۆلی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ و ئەوروپا قۆناغێكی دیكەیە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون و مردن  و ئەوەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سەر هەموو لایەك".

لەلایەكی دیكەوە باسی لەوە كردووە "تەنیا چارەسەر بریتییە لە پابەندبوون بە رێكارە تەندروستییەكان و تێكەڵاونەبوونی كۆمەڵایەتی، ئێمە بۆمان دەركەوتووە تەنیا 20%ی خەڵكی عیراق كەمامە بەكاردەهێنن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان