عیراقی

وادەی هاتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی هاتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان نادیارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە کاتێکدا بڕیاربوو لە سەرەتایی ئەم هەفتەیەدا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2020 بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا بڕیاری نەداوە پارەکە بنێرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان"، ئاماژەی بەوەشکرد "نازانین لە چ کاتێک بە‌غدا پارەکە دەنێرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان