تەندروستی

بەخواردنی خوێ تەندروستیت دەکەوێتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەخواردنی خوێ تەندروستیت دەکەوێتە مەترسییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
 
خوێ یەکێکه لەو ماددانەی، کە زۆر خواردنی زیانی هەیه بۆ تەندروستی مرۆڤەکان.
 
بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە خوێ زیانی هەیە بۆ مرۆڤ، زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.
 
زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی رێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم، کە ئەمەش دەبێتە هۆی سەر ئێشە و ئازاری ماسولکەکان.
 
 خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، کە ئەمەش زیان بە خوێن بەرەکانی مێشک دەگەیەنێت، ئەمەش وا دەکات توانای بیرکردنەوە لاواز بێت.
 
زۆر خواردنی خوێ وا دەکات رێژەیەکی زۆر سۆدیۆم لە جەستەدا هەبێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زۆر میزکردن و گۆڕانی رەنگی میز، چونکە زۆر خواردنی خوێ  کاری گورچیلەکان زیاد دەکات.
 
خواردنی خوێ دەبێتە هۆی تینویەتی زۆر، چونکە کاتێک خوێ دەخوێت لەش پێویستی بە رێژەیەکی زیاتر لە شلەمەنی دەبێت، هەروەها خوێ دەبێته هۆی لاوازی ئێسک، چونکە بەهۆی زۆر میزکردنەوە لەش ماددەی کالیسۆم  لە دەست دەدات، کە هۆکارن بۆ بەهێز بوونی ئێسک و ددانەکان.
 
 سەرچاوە: Five minute crafts
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە