عیراقی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ متمانه دانه‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدی نیيه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دووباره متمانه دانه‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق نین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێیانه‌وه نزیكین گه‌شتووینه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه عادل عه‌بدولمه‌هدی ناتوانێت جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ببات، چونكه شه‌هید بوونی زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س له گه‌ردنی ئه‌و حكومه‌ته‌دایه كه عادل عه‌بدول مه‌هدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆیه ناتوانین متمانه بده‌ینه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ناتوانێت لانی كه‌م لایه‌نی سێیه‌ممان پێبڵێت كه كێ بووه‌ته هۆی شه‌هیدكردن و برینداربوونی ئه‌و خه‌ڵكه له ماوه‌ی رابردوودا".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتی "ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی دژی دووباره متمانه به‌خشینه‌وه‌ن به عادل عه‌بدولمه‌هدی، بریتین له فراكسیۆنه‌كانی حیكمه و فراكسیۆنی نه‌سر به‌شه‌كه‌ی عه‌بادی و فراكسیۆنی سائیرون و فراكسیۆنی فه‌زیله، له‌سوننه‌كانیش ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفین دژی ئه‌وه‌ن، ته‌نها فراكسیۆنی فه‌تح ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاندووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیدان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتیشی" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بوون كه بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران ئێستاش پشتیوانی له دووباره متمانه پێدانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌شی پێشتر له‌دژی بوون یان هۆكاربوون بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی ئێستاش دژی ئه‌وه‌ن متمانه‌ی پێبدرێته‌وه".