کوردستانی
رۆژێک پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 29ی تشرینی یەکەمی 2020 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام "دروودی خوای لەسەربێت".
لەو بارەیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "راگەیاندنی پشووەکان لەدەست ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە".
سەبارەت بەوەی ئایا ئەمساڵ کە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوە هیچ مەراسیمێک بۆ ئەو یادە بەڕێوەدەچێت ناوبراو وتی "چاوەڕی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکەین، ئەگەر ئەوان بڵێن نابێت هیچ مەراسیمێک بەڕێوەبچێت ئەوا ئەمساڵ بۆ ئەو یادە هیچ مەراسیمێک ئەنجام نادرێت".
س.س