کوردستانی

بانکی ناوەندی عیراق سەبارەت بە دابەزینی بەهای دینار روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندی عیراق سەبارەت بە دابەزینی بەهای دینار روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق رەتیدەکاتەوە بەهای دینار دابەزیبێت بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، رایدەگەیەنێت نرخی بانک جێگیرە و هیچ نەگۆڕاوە، هەروەها سیاسەتی نەختینەیی بانک روون و ئاشکرایە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "بانکی ناوەندی عیراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەو لێدوانانەی تایبەت بە داشکاندنی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بڵاوکراوەتەوە تەنیا گوزارشت لە دیدی ئەو کەسە دەکات کە لێدوانەکەی داوە و بە هیچ شێوەیەک لێدوانی فەرمی بانکی ناوەندی نییە".

ئەوەش هاتووە "نرخی بانک جێگیرە و هیچ نەگۆڕاوە، سیاسەتی نەختینەیی بانک روون و ئاشکرایە، هەروەها راوی یەدەگی بیانی زۆر باشە و بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت ئەم قەیرانەی ئێستای وڵات تێپەڕێنێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan