کوردستانی
مامۆستایان بەردەوامن لە دەوام نەکردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبن لە دەوام نەکردن تا داخوازییەکانیان جێبەجێدەکرێت باس لەوەش دەکات هەر مامۆستا و بەڕێوەبەرێک دەوام دەکەن ئازادن.
دڵشاد مەجید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و وتی "2020/10/14 وەک لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان راگەیاندراوێکمان بڵاوکردەوە کۆمەڵێک داواکاریمان لە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە کردووە تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێک دەست بەدەوامکردن ناکەینەوە و بەردەوامیش دەبین لە دەوام نەکردن".
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان وتیشی "ئەوەی ئێمە بایکۆت نییە و ئامادەی دەوامکردنین بەس چەند مەرجێکمان هەیە بۆ باشترکردنی گوزەرانی مامۆستا و ناوەندەکانی خوێندن" باسی لەوەش کرد "ئەو مووچەیەی رۆژی شەممە دابەشکرا هیچ لە گوزەرانی مامۆستایان ناگۆڕێت و مامۆستایان ناباتەوە بۆ دەوام کردن".
دڵشاد مەجید روونیشیکردەوە "هەر مامۆستا و بەڕێوەبەرێک دەوام دەکەن ئازادن و ئەگەر دەزانن ئەو مووچەی بە 60 رۆژ وەریدەگرن بەشیان دەکات با دەوام بکەن".
لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە رێکەوتی 2020/10/14 لە راگەیاندروایکدا داوای دەکەن 30 رۆژجارێک مووچەیان پێبدرێت بەبێ لێبڕین و لەگەڵ چەند داواکارییەکی دیکەدا بۆ ئەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی بکەنەوە.
ک.ر