کوردستانی

داوایه‌ك ئاراسته‌ی خانمان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایه‌ك ئاراسته‌ی خانمان ده‌كرێت
مەودا میدیا-

لیژنەکانی قایمقامیه‌تی سلێمانی داوایەک ئاراستەی خانمان دەکەن لەبارەی جۆرە بۆیەیەکی رەنگکردنی قژ و ئاماژە بەوەشکراوە به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژی خانماندا گرتووە.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌ت كراوه‌ رایگه‌یاندووە "به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ و نه‌شیاوی بۆبه‌كارهێنان، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (150) پارچه‌ بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژی خانمان له ‌جۆری (KEUNE)دا له‌ كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری خانمان له‌شاری سلێمانی گرتووه‌‌".

ئاماژە بەوەشکراوە به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جوانكاریانه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ماده‌كیمیاییه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا مادده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به‌ پێست و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌". 

ئەوەشخراوەتەڕوو "به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ته‌واوی بۆیه‌كانی ره‌نگكردنی قژی خانمان له‌ ناوده‌برێت و ئه‌و شوێنانه‌شی بۆیه‌كانی تیادا گیراوه‌ خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan