کوردستانی

پۆلیسێکی بەرگریی شارستانی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسێکی بەرگریی شارستانی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای کۆیە لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە، کە پیشەی بەرگریی پۆلیسی شارستانییە و خاوەنی یەک منداڵە.

هاوکار رەندیخانی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامی کۆیە بە مەودا میدیای  راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای کۆیە لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (دەشتی حمە کەریم)ە و تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی بەرگریی پۆلیسی شارستانییە، هەروەها خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە"، هاوکار رەندیخانی ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan