کوردستانی
بکوژی دوو کەس دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئەو شوفێرەی دوو كەسی كوشتبوو و هەڵاتبوو دەستگیر كرا، ئاماژە بەوەشکرا تاوانبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ، راِگیرا و رادەستی یاسا كرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی شادی، دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە ترافیكلایتی مەخموور ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م) لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان عەبدولستار محەمەد) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل)ی داوە و هەردووكیشیان گیانیان لەدەستدابوو و شوفێری ناوبراویش هەڵاتبوو، دەمودەست تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانرا بە كەمتر لە 2 كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ، راِگیرا و ڕادەستی یاسا كرا"، هەروەها پۆلیس جەخت دەكاتەوە، هیچ كەسێك دەرفەتی ئەوەی بۆ ناڕەخسێت لە دەست یاسا هەڵبێت و هەر كەسێك تاوانێك ئەنجام بدات، وێڕای دەستگیركردنی، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
س.س