کوردستانی

سەبارەت بە پێدانی زەوی بە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە پێدانی زەوی بە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەبارەت بە ئەو یاداشتەی کە بەناوی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ کراوە روونکردنەوە دەدرێت و دەوترێت "تا ئێستا هیچ یاداشتێک بە دەست ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ نەگەیشتووە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زانکۆ سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ یاداشتێک کە لە هەندێک لە راگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە بە دەست ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ نەگەیشتووە کە تێیدا داواکاری مامۆستا بێت بۆ ئەوەی زەویان پێبدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پێدانی زەوی لە دەسەڵاتی زانکۆدا نییە ئەوەی کە لەو یاداشتەدا بە ناوی مامۆستایانی زانکۆوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە زەوی ئەو مامۆستایانە بە کۆمپانیایی دایک درابێت دوورە لە راستییەوە چونکە کۆمپانیان دایک تەنها لایەنی جێبەجیکاری ئەو خانوانە بووە کە لە ساڵی 2012 بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ دابینکرا نەک مامۆستایانی زانکۆ".

 روونیشیکردەوە "ئەو زەویانەی کە باسیان کردووە کە دەدرێت بە هەندێک لە مامۆستایان و هەندێکی لێ بێبەش دەکرێت، زانکۆی سلێمانی ناتوانێت ئەوە دیاری بکات بە کێ بدرێت و بە کێ نەدرێت، ئەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتە دیاری دەکات بە پێی چەند مەرجێک کە یەکێک لەوانە ساڵی خزمەت و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەیە و پەیووەندی بەوەوە نییە کە بە مەبەست هەندێکی لێ بێبەش کار بێت، یان زانکۆ لێی بەرپرس بێت، چونکە لە دەسەلاتی زانکۆدا نییە".

جەختیشیکردەوە "بێگومان ئەگەر داواکاری مامۆستایانمان بۆ وەرگرتنی زەوی بە دەست بگات وەک زانکۆی سلێمانی داواکاریەکەیان بۆ بەرز دەکەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر حکومەت بڕیار لەسەر ئەوە  دەدات ئایا زەوی بە ئەو مامۆستایانە دەدرێت یان نا".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب