کوردستانی
لەسەر تووشبوونی دکتۆر عەبدوللەتیف بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
لەسەر بڵاوبوونەوەی تووشبوونی دکتۆر عەبدوللەتیف بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت کە کەسایەتی دیاری سەلەفییەکان تەندروستی جێگیرە و تا ئێستا دەرنەکەوتووە ئایا بەراستی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە یان تەنها تووشبووی پەتایەکی وەرزییە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە دکتۆر عەبدوللەتیف، مامۆستای ئاینیی و کەسایەتی دیاری سەلەفیەکانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "راستە دکتۆر هەندێک لە نیشانەکانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایە بەڵام لە ئێستادا تەندروستی ناوبراو جێگیرە و دەرمانی پێویستی پزیشکی وەرگرتووە و بەکاری دەهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا دەرنەکوتووە ئایا بەراستی دکتۆر هەڵگری ڤایرۆسەکەیە یان تەنها تووشبووی پەتایەکی وەرزییە بەڵام بەپێی نیشانەکان بێت ئەگەر بەهێز هەیە کە تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت، روونیشیکردەوە، ئەمشەو دکتۆر لە کەناڵەکەی خۆیەوە بەرنامەیەکی تایبەت پێشکەش دەکات و تەندروستی جێگیرە".
ک.ن
ک.ن
بیروڕا