کوردستانی

سامان حسێن: بەتەلەفۆنێک مووچەی کەمئەندامان بڕدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سامان حسێن: بەتەلەفۆنێک مووچەی کەمئەندامان بڕدراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمئەندامانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن و دەڵێت "دەبێت روونکردنەوەمان لەسەر ئەوە پێ بدرێت چۆن بە یەک تەلەفۆن مووچەی ساڵێکمان بڕدراوە".

سامان حسێن، سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامان بە مەودا میدیا راگەیاند "یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەسەر راگەیاندنی لیستی نوێی مووچە کە بەبێ هیچ یاسا و پاساوێکی یاسایی، بە بڕیارێکی شەفەیی و بە تەلەفۆنێک مووچەی (1-10-2019 تا 1-10-2020) هەڵپەسێردراوە، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "داواکارین لە سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران بە زوویی وەڵامی یاداشتەکەمان بدەنەوە و روونکردنەوەمان پێبدەن ئەگەر هاتوو لەماوەی 15 رۆژدا وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیان نەدایەوە ئەوە بە دڵنیایی ئێمە لە دادگای ئیداری داوای یاسای لەسەر حکومەت تۆمار دەکەین کە بە حەقێقی خۆمانی دەزانین".

روونیشیکردووەتەوە "ئیمە دەمانەوێت مووچەی کەمئەندامان کە بەراستی بەشی تەنها کڕینی ماسکی مانگێکی خێزانێک ناکات لە کاتی خۆیدا بدێت سەرەڕایی ئەوەی لە کاتی خۆشیدا مووچەکانیان بێ نەدراوە مووچەی ساڵێکیان بە بێ هیچ پاساوێک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕدراوە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب