کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 10 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
  
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، 
 بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاویکردووەتەوە، 200 حاڵەت لە نەخۆشخانەکاندا ماون و یەک حاڵەت لەژیر ئامێری هەناسەدان ماوە و 40 حاڵەتیش لە ژێر چاودێری چڕدان.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و ئاشکرایکردووە "ئامارەکان مەترسیدارن، نەخۆشخانەکان پڕن، پابەندبوون بە رێنماییەکان وەک پێویست نین، هیوادارم پێش روودانی کارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، کە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەک چۆن لە رابردوو کردمان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە