کوردستانی
سبەی چەند گەڕەکێکی سلێمانی کارەبایان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی و شەهیدانی ئازادی ئاگاداردەکاتەوە كە سبەینێ بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بێ كارەبا دەبن.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی و شەهیدانی ئازادی ئاگاداردەکاتەوە كە سبەینێ بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بێ كارەبا دەبن.
كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی و شەهیدانی ئازادی ، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 43سبەینێ، دووشەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، سبەینێ بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بێ كارەبا دەبن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان، سبەینێ لە كاتژمێر 7 ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە كارەبایان نابێت، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن".
ک.ن
ک.ن