کوردستانی
وەزیری کشتوکاڵ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ بۆ دووبارە هاوردەکردنەوەی تەماتە لەسەر داواکاری عەلوەی سلێمانی و هەولێر بوو، ئاماژە بەوەشدەکات ەگەڵ هاوردەکردنی تەماتە لە ئێرانەوە نرخی تەماتە دابەزی لە ئێستادا نرخی تەماتە ئەگەر بۆ جوتیارێکیش 400 بۆ 500 دینار بکات زەرەر ناکات.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ بۆ دووبارە هاوردەکردنەوەی تەماتە لەسەر داواکاری عەلوەی سلێمانی و هەولێر بوو، چونکە نرخی تەماتە زۆر گران ببوو کە گەیشتبووە 1700 بۆ 1800 دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد "راستە ئێمە بەرنامەمان هەیە بەرهەمی جوتیاران پێشبخەین، بەڵام لە کاتێکدا دۆخی هاوڵاتییان خراپە دەبێت وەزیری کشتوکاڵ هاوسەنگانە بیر بکاتەوە، هەروەها لەگەڵ هاوردەکردنی تەماتە لە ئێرانەوە نرخی تەماتە دابەزی لە ئێستادا نرخی تەماتە ئەگەر بۆ جوتیارێکیش 400 بۆ 500 دینار بکات زەرەر ناکات".
عەتا محەمەد وتی "لە ئێستادا داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە کە هەوڵبدەن بۆ هاوردەکردنەوەی بەرهەمی کولەکە و سێو و ترێ، چونکە ئیتر ترێ لای خۆمان وەرزی نامێنێت".
س.س