کوردستانی

لە بەرژەوەندیی زیندانیانی سیاسی بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی زیندانیانی سیاسی بڕیارێک درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی مینحەی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە 10 ساڵیان تەواو کردووە و هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت وردبینی لە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت.

بەرڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لە 15ی تشرینی یەکەمی 2020 بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی مینحەی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە 10 ساڵیان تەواو کردووە و تەنها مینحەی زیندانی سیاسیان هەیە و هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وردبینی لە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و لیژنەی تایبەتمەندی پاکتاوی زیندانیانی سیاسی، هەروەها ئەم بڕیارەش بە رەچاوکردنی بژێوی ژیانی زیندانیان سیاسی و گەڕانەوەی شایستە داراییەکانیان درا".

حەمدی وتی "لە ئێستادا مینحەکە راگیراوە، چونکە بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 مینحە بۆ ماوەی 10 ساڵە ، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارەی ئێستا دراوە مینحەکانیان بەردەوام دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan