کوردستانی

"چیرۆکێکی راستەقینە و چەن دێڕیک لەسەر دایک"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"چیرۆکێکی راستەقینە و چەن دێڕیک  لەسەر دایک"
مەودا میدیا - کاروان نوری

لەلاپەڕەی تایبەتی ئومێد محەمەد لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک لەسەر رووداوی فڕێدانی ئەو دوو منداڵەی کە خرایە روباری دیجلەوە رووداوێکی باسکردووە و بڵاویکردووەتەوە "بۆ ئەوەی ھۆکاری ئەو تاوانانە بزانیت کە رویانداوە و ئەگەری دوبارەبوونەوەشی ھەیە لە داھاتوودا رووبدات، ساڵی ١٨٧٩ (مەبروکە خەفاجی) ژنە جوتیارێکی میسرییە لە یەکێک لە دێیەکان، هاوسەرگیری لەگەڵ جوتیارێکی ھەژار دەکات و دوای ساڵیک بەھۆی ھەژاریەوە مەبروکە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە کە منداڵێکی 9 مانگی لە سکدا دەبێت، ناچار مەبروکە لەگەڵ باوک و دایک و براکەی ماڵ دەگوازنەوە بۆ ئسکەندەرییە و لەوی کوڕیکی دەبێت و ناوی دەنێت (عەلی)و مەبروکە بڕیار دەدات ئەم کوڕە بە باشترین شێوە پەروەردە بکات".

ئەوەشی نوسییووە "مەبروکە دەست بە فرۆشتنی ماست و پەنیر دەکات لە شەقامەکانی ئسکەندەرییە و عەلی کوڕی دەخاتە بەر خویندن باوکی منداڵەکە دەیەویت بیبات تا بە بروانامەی سەرەتای لە شارەوانی دێیەکەیان دایمەزرینێت، مەبروکە بە ناچاری منداڵەکە دەڕفێنێت بۆ قاھیرە دوای تەواوکردنی خوێندن دەبێت بە پزیشک، دوای 15 ساڵ سوڵتان حوسین کامل نەخۆش دەکەوێت و عەلی کوڕی مەبروکە سوڵتان دەبینیت و بڕیار دەدات نەشتەرگەریەکی گەورە و مەترسیدار بۆ سوڵتان بکات و دواتر نەشتەرگەریکە سەرکەوتوو دەبیت و سوڵتان بڕیار دەدات کە عەلی کوری مەبروکە بکات بە راویژکاری پزیشکانی خێزانی سولتان".

لە کۆتای نوسینەکەیدا ئومێد محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەجدی ئەم کۆمەڵگایە وا بڕوات دەتوانی چەن مەبروکە و عەلی بەرھەمبێنیت، بۆیە جەنگی یەکەم و کۆتا شەڕی بەلاڕیدابردنی دایکەکانە، چونکە بەلاڕیدابردنی دایکەکان واتا سەقەتکردنی یەک نەوە بە تێکڕایی، سروشتی منداڵ سروشتی دایک و باوک و کۆمەڵگاکەیەتی، ھیچ منداڵیک لە سەرەتاوە تاوانبار نییە، سڵاو بۆ مەبروکە و ھەموو ئەو دایکانەی کە وەک مەبروکە دەجەنگن لە پێناو ئەوەی نەوەکانیان صاڵح و بێ کێشە و سودبەخشبیت".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan