کوردستانی
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد و رایانگەیاندووە "سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، بەپێچەوانەوە تیمەکانی قایمقامیەت و ناحییە و شارەوانییەکان راسپێردراون هەرشوێنێک پابەند نەبێت، بەپێی بڕیاری لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، رێککاری یاساییان لەبەرانبەردا دەگیرێتەبەر".
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویانکردووەتەوە "پارێزگاری هەولێر، بڕیاریدا بەدابینکردنی (100)ماسک بۆ بەشێک لەدام و دەزگاکانی پۆلیس و هاتووچۆ و فەرمانگەکان، کە لەبەیانییەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم قۆناغەدا مەترسیدارە و لە تەشەنکردندایە، بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن بەگشتیی و بەتایبەتی بەستنی ماسک".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، بەپێچەوانەوە تیمەکانی قایمقامیەت و ناحییە و شارەوانییەکان راسپێردراون هەرشوێنێک پابەند نەبێت، بەپێی بڕیاری لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، رێککاری یاساییان لەبەرانبەردا دەگیرێتەبەر، داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوون، بەهەمان شێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن".