کوردستانی

سبەی چەند گەڕەکێکی سلێمانی کارەبایان نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی چەند گەڕەکێکی سلێمانی کارەبایان نابێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەدات کە سبەینێ چەند گەڕەکێک بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک بێ کارەبا دەبن.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "دانیشتوانی گەڕەكی توی مەلیك، نزیك شەقامی مەلیك مەحمود ئاگادار دەکەینەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 48 لە كاتژمێر 7 ی بەیانی تا  12ی نیوەڕۆ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکەوە كارەبایان نابێت"‌.
 
كارەبای سلێمانی داوایەکیشی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردووە "لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان، نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن".

Qaiwan
Qaiwan