کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە مانگی هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەربارەی شێرپەنجەى مەمک رایگەیاند " ژنان كە دایك و خوشك و هاوژین و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە مانگی هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەربارەی شێرپەنجەى مەمک رایگەیاند "ژنان كە دایك و خوشك و هاوژین و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن، لە ئێستادا رێگاکانی چارەسەر زۆرن، بە هەوڵ و لێبڕانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم مانگە كە تایبەتە بە ھۆشیاركردنەوەی خەڵک لەبارەی شێرپەنجەی مەمكەوە، بە چیرۆكی خاتونێكی جەنگاوەر و بەخشندەی ناساندین کە بەسەر شێرپەنجەدا زاڵبووە، ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە لە نەخۆشخانەی هیوا بە سەرسامی و سوپاسەوە ئامادەی دەستپێشخەرییەكەی بووین، خوازیارم هەموومان ئیلهام لە كۆڵنەدان و گیانی بەرزی هاوكاری و هەستی مرۆڤ دۆستانەی ئەو وەربگرین".