کوردستانی
ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی کەسێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئاسایشی هەولێر بڵاوکردووەتەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە رابکات.
ئاسایشی هەولێر بڵاوکردووەتەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە رابکات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە "لە رێکەوتی (10-10-2020) لەسەر رێگای هەولێر - کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێک، کەسێکیان دەستگیرکردووە هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی و لە ناو هۆتێلێکی شاری هەولێر و دواتر هەوڵی راکردنی دابوو.".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی داناوە و بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی بەندکراوە."