کوردستانی

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر زانکۆلاین درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی 24 کاتژمێر زانکۆلاین درێژکرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ماوەى زانکۆلاین (24) کاتژمێر درێژکرایەوە و وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىش دەڵێت " ئەمە کۆتا دەرفەتە"

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە مەودا میدیا راگەیاند "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) کاتژمێر درێژبکرێتەوە، واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى سێشەمە رێکەوتى (20-10-2020) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan