کوردستانی

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی سێ گەنجە کوردەکەی کەرکوک راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی سێ گەنجە کوردەکەی کەرکوک راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

داعش بەرپرسیارێتی شەهیدکردنی سێ گەنجە کوردەکەی ناوچەی شێخ بزێنی کەرکوکی گرتە ئەستۆ و رایانگەیاندووە "ئەوەی کراوە کاری ئێمە بووە"

لە بڵاوکراوەیەکدا کە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بڵاویکردووەتەوە "ئەو سێ گەنجە کوردەی لەناوچەی شێخ بزێنی کەرکوک کوژران کاری ئێمە بووە و لەلایەن رێکخراوەکەی ئێمەوە ئەو چالاکییە ئەنجام دراوە".

 ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا سێ گەنجی کوردی لەناوچەی شێخ بزێنی کەرکوک شەهیدکران، کەمێک پێش ئێستاش داعش بەرپرسیارێتی لە رووداوەکە گرتە ئەستۆ.



Qaiwan
Qaiwan