کوردستانی
کاروان گەزنەیی: وەزارەتی تەندروستی بەفەرمی دەرمان لە بازرگانە قاچاخچییەکان دەکڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "هەموو جۆرە دزی و تاڵانییەک لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بەڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراک، دەبێت هێڵی سوور بێت، لەوە کارەساتتر ئەوەیە کە وەزارەت بەفەرمی لە بازرگانە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە".
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "هەموو جۆرە دزی و تاڵانییەک لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بەڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراک، دەبێت هێڵی سوور بێت، لەوە کارەساتتر ئەوەیە کە وەزارەت بەفەرمی لە بازرگانە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە".
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "هەموو جۆرە دزی و تاڵانییەک لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بەڵام قاچاخی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراک، دەبێت هێڵی سوور بێت، هەندێک لەو دەرمانەنە دەرمانە دەگمەنەکانی شێرپەنجە و بەنجن، کە بەردەوام بەکار دەهێندرێن، لەوە کارەساتتر ئەوەیە کە وەزارەت بە فەرمی لە بازرگانە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "شێوازی هەڵگرتن و گواستنەوەی ئەو دەرمانانە، دەرمانی قاچاغیش نە بەبەڕاد دێت وە گواستنەوەی زۆریشیان بە رێگای لاوەکی و رێگای خۆڵ دەبێت و هەندێکیان بە ماتۆڕسکیل دەفرۆشرێن و تەنانەت وەسڵی کڕینیشیان لەگەڵ نییە و ناچنە کوالێتی کۆنتڕۆڵ، لە کاتێکدا رۆژانە لە زۆربەی زۆری نەخۆشخانەکانی حکومی و تایبەتەکان بەکار دەهێندرێن".
روونیشیکردووەتەوە "ناوی هەموو دەرزی و کۆمپانیا و وێنە و بەڵگەی بە قاچاخ داخڵکردنمان داوە بە دەستەی بەدواداچوون لە داواکاری گشتی بۆ ئەم مەلەفە هەستیارە و هەموو رێککارە پەرلەمانییەکانیشمان گرتووەتە بەر، چاوەڕێی ئەنجامی کۆتای لیژنەی تەندروستی دەکەین، ئیتر کاتی ئەوەی رایگشتی لەو مەترسییە لە ژیان و مردن ئاگادار بکەینەوە و کۆتای بە مافیا گەرێتی لە دەرمان بهێندرێت، چونکە تەواوی ئەو کارانە پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە، چەندین جاریش سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشمان لەم مەترسیانە ئاگادارکردووەتەوە بەڵام هەموو لایەکیان بێدەنگن".
سەبارەت بە رۆڵی کوالێتی کۆنتڕۆڵ ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستەڕوو "کوالێتی کۆنتڕۆڵ بە زیاتر لە پێنج دۆسیەیی جیاوازی قاچاخچێتی تێوەگلاوە، هیچ بیانوویەک بۆ ئاگادار نەبوونیان لەم بابەتانە جێگەی بڕواکردن نییە لەکاتێکدا بە واژۆی وەزیری تەندروستی ئەو دەرمانانە کڕدراونەتەوە".
ک.ن
ک.ن