کوردستانی
جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی دەکات و بڕیارە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری دارستان و پاوان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (20-10-2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری دارستان و پاوان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هۆكارەكانی سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی کۆدەبێتەوە.
هاوکات بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بەشێکی تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر بەڕێوەبەرە گشتییەكانی (رۆشنبیری و هونەر، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی).