کوردستانی
بڕی بیست ملیار دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوریی بڕی (20,000,000,000)، بیست ملیار دینار بۆ پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای کەلار - سلێمانی تەرخانکرا.
بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوریی بڕی (20,000,000,000)، بیست ملیار دینار بۆ پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای کەلار - سلێمانی تەرخانکرا.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری رێگەوبانی کەلار بە مەودا میدیایی راگەیاند "ئەمڕۆ (20-10-2020)، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوریی بڕیاریدا بڕی (20,000,000,000)، بیست ملیار دینار بۆ پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای کەلار - سلێمانی خەرج بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم پرۆژەیە لە ئێستادا لە (36%)ی تەواوبووە، پێشبینی دەکەین بە تەرخانکردنی ئەم بڕە پارەیە لە (50%)ی تەواو بکات و کار ئاسانییەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان دروست دەکات و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەبێت کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لەسەر ئەم رێگایە گیان لەدەست دەدەن".
ک.ن
ک.ن