کوردستانی

وەزیری کارەبا: دەمانەوێت پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان باشتر بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کارەبا: دەمانەوێت پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان باشتر بکەین
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئامانجی سەرەکی لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت باشترکردنی دۆخی کارەبایە، دەمانەوێت هاوڵاتی تەنها یەک پارە بداتە کرێی کارەبا و وەک ئێستا نەبێت کە پارەی حکومەت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەدات".

ئەمڕۆ دووشەممە (20-10-2020)، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "ئامانجی سەرەکی لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت باشترکردنی دۆخی کارەبایە و هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هەمان نرخی هەیە لەگەڵ کارەبای حکومیدا و گۆڕانکاری بەسەر نرخدا نایەت".

ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت هاوڵاتی تەنها یەک پارە بداتە کرێی کارەبا و وەک ئێستا نەبێت کە پارەی حکومەت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەدات"، ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی کارەبا پێدانی کەرتی کارەبا لە گشتی و حکومیەوە بۆ کەرتی تایبەت راگەیاند.

Qaiwan
Qaiwan