کوردستانی
تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو گیانلەدەستدانی باوکێک و سێ کوڕی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی رواڵە لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی کوردا تەقییەوە لە ئەنجامدا باوکێک و سێ کوڕی گیانیان لەدەستدا و چارەنووسی کوڕێکیشیان نادیارە.
رەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە گوندی رواڵە لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی کوردا تەقییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چوار کەس شەهیدبوون کە باوکێک و سێ کوڕن، هەروەها یەکێک لە کوڕەکانیش دیارنین بەپێی زانیارییەکانمان ئەویش بریندارە".
گەڵاڵی وتی "ئەم هاوڵاتییانە خەڵکی گوندی زوڕنای ناحیەی قەراجن و بەمەبەستی چوونە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان لەماڵ هاتوونەتە دەرەوە"، وتیشی "یەکێک لەو هەڵانەی کە فیرقەی چواردەی سوپای عیراق کردوویەتی ئەوەیە کە کردنەوەی یەک دەرگایە لە رۆژئاوای ناحیەی قەراج، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کارەساتی زیاتر رووبدات".
س.س

بیروڕا