چاوپێكەوتن
بەیان سامی عەبدولڕەحمان : بەڕای من ویلایەتە یەكگرتووەكان دهیهوێت له عیراق بمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، گوتی ئەوە ڕوونە کە ئەمەریکا نیگەرانە لە هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و هێزەکانی. ئەمەریکا چاوپۆشی لە کاری لەو جۆرە ناکات و ئەگەر هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بکوژرێت، ئەوسا بە توندی کاردانەوەی دەبێت. لە دیسامبەر/کانونی دووەم ئەمساڵ، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ئەمەریکا زۆر بەتوندی کاردانەوەی نیشان دا. پێویستە هەموو لایەنەکان هۆشدارییەکانی ئەمەریکا بە جددی وەربگرن.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، گوتی ئەوە ڕوونە کە ئەمەریکا نیگەرانە لە هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و هێزەکانی. ئەمەریکا چاوپۆشی لە کاری لەو جۆرە ناکات و ئەگەر هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بکوژرێت، ئەوسا بە توندی کاردانەوەی دەبێت. لە دیسامبەر/کانونی دووەم ئەمساڵ، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ئەمەریکا زۆر بەتوندی کاردانەوەی نیشان دا. پێویستە هەموو لایەنەکان هۆشدارییەکانی ئەمەریکا بە جددی وەربگرن.
ئەمەریکا كوردستان دهكاته نموونهیهك
بەیان سامی عەبدولڕەحمان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارهی كشانهوهی ئهمهریكا له عیراق، گوتی: "به ڕای من ویلایەتە یەكگرتووەكان دهیهوێت له عیراق بمێنێتەوە و دەیەوێت پشتیوانیی عیراق بکات و هاوکاری عیراق بێت لە بەهێزکردنی ئابووریی عیراق و پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەرییەکەی. ئەمەریکا هەروەها دەیەوێت كوردستانیش وهك نموونهیهك بەکار بهێنێت بۆ عیراق لە بوارەکانی ئارامی، سەقامگیری و دیمۆکراسیدا، هەروەها لە پێشوازی لە وەبەرهێنان و ئەو ژینگە باشەی بۆ وەبەرهێنان دروستی کردووە."
لهسهر پهیوهندی كوردستان و ئهمهریكا دهڵێت: "ئێستا پهیوهندییەکی باش لە نێوان ئەمەریکا و كوردستان ههیه. ئەم پهیوهندییه بۆ ئەمەریکا و كوردستانیش گرنگه. ئەمەریکییەکان تێ دەگەن لەوەی كوردستان دەتوانێت رۆڵی بههێزی هەبیت له ئارامیی ناوچهكه، كاریگهریی باش و ئەرێنی هەبێت له پهرلهمان و حكوومهتی عیراق. له ههمان كاتدا كوردستان كاراكتهرێکی كاریگهره له رۆژههڵاتی ناوهڕاست و سهركردایهتیی کورد پهیوهندیی باشی لهگهڵ سهركردهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست ههیه. کوردستان لە چەندین بوارەوە، بۆ نموونە ئازادیی ئایینی، دەشێت نموونە بێت بۆ باقیی وڵات و ناوچەکە."
لهسهر كاتی بهجێهێشتنی ئهمهریكا له عیراق رایشیگهیاند: "ئەمەریکا بەپەلە و بە ناکامڵی ناوچەکە بەجێ ناهێڵێت. راستە ئەمەریکا دەیەوێت دواجار ناوچەکە بەجێ بهێڵێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی.''
هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و بارەگاکان له عیراق ئهمهریكای نیگهران كردووه، لهو بارەیەوه نوێنهری حكوومهت له واشنتۆن ڕوونی كردهوه ئاماژەیەکی ئێجگار پڕبایەخە کاتێک ئەمەریکا نیگەرانیی خۆی پێشان دا لەسەر پەلاماردانی لقی 5. لە ڕوانگەی ئەمەریکاوە دیموکراسی واتە دەربڕینی بیروبۆچوون بە ئازادی و ئازادیی ڕادەربڕین، دوور لە هەڕەشە و پەلامار، ئەمە بە دوای خۆیدا ئیدانەکردنی هێرشەکەی هێنا لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەکانەوە، هەروەها شانشینی یەکگرتوو و لایەنی تریش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەمان ئیدانەیان دەربڕی بۆ ئەو پەلامارانە.
ئەمەریکییەکان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و دەڵێن ناکرێت گرووپە چەکدارەکان پەلاماری بارەگا و دامەزراوەکان بدەن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم هەڕەشە و پەلامارانەی بە جددی وەرگرتووە و دەڵێن نابێت هێرش بۆ سەر بارەگاکان و باڵیۆزخانەکان دووبارە ببێتەوە.
لهبارهی كردنهوهی كونسووڵخانهی ئهمهریكاوە له ههولێر، بهیان سامی دهڵێت: "لە جیهانی دیپلۆماسیدا هەبوون ئاماژەدار و پڕبایەخە. ئەوەی ئەمەریکا لە هەولێر کونسووڵخانەی هەیە، شتێکی پڕبایەخە، ئەو حەقیقەتەی کە گەورەترین کونسووڵگەریی خۆی لە هەولێر دروست دەکات ئەمەش زۆر پڕبایەخە و ئاماژەیە بە پەیوەندیی باش و پتەوی هەردوولا. هەندێک ڕۆژنامەوان و بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم بابەتە داوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغداد، بەیان سامی گوتی، ئەمەریکا دەتوانێت ڕۆل و کاریگەری هەبێت لەسەر دانوستانەکان. هەمیشە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ بەغدا جێی بایەخی ئەمەریکایە. ئەمەریکا دەیەوێت لە چوارچێوەی عیراقێکی بەهێز و سەربەخۆدا هەرێمی کوردستانی دیموکرات و ئابوورییەکی بەهێز و ژیاریی هەبێت.
رایشیگهیاند: ''ئێمە داوا لە ئەمەریکا دەکەین کە هانی هەردوولا بدات پابەند بن بە دەستوورەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکی و جیاوازییەکان و دانوستانەکان بگەیەنین بە دەرەنجام.''
لهبارهی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمهرگەوە، بەیان سامی ئەوەی ڕوون كردهوه کە لهبهر پەتای كۆرۆنا مهشقی ئەمەریکییەکان بە هێزی پێشمهرگه، راوهستاوه. بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت ئەم پشتیوانییە بەردەوام بێت و پێیان وایە ئەمە وەبەرهێنانێکی باشە کە راهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عیراق بکرێت بۆ ئایندەی عیراق و کوردستانیش. ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ کۆنگرێس، کە لەوێ سالانە بودجەیەكی زەبەلاح ئامادە دەکرێت و تێ دەپەڕێندرێت بۆ بەرگریی نیشتمانی و چەندین ساڵە لە دووتوێی ئەم بوودجەیەدا پارە بۆ ڕاهێنان و مەشق لە عیراق تەرخان دەکەن، بەشێکیشی بۆ پێشمەرگەیە. ئێستا کار لەسەر بوودجەی بەرگریی نیشتمانیی 2021 دەکەن و هەندێک پارە و هاوکاریی تێدایە بۆ هێزی پێشمەرگە."
دەربارهی گۆڕانكاری له ستراتیژیهتی ئهمهریكا و گۆڕانكاری له سیاسهتهكانی لەهەمبەر كوردستاندا گوتی: "لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ترامپ سەرکەوێت، یان بایدن، سیاسەتی ئەمەریکا ناگۆڕێت، هەر پشتیوانیی عیراق دەکەن و مامەڵەیەكی تایبەتیش دەمێنێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵام دەوڵەتان لەگەڵ وڵاتانی خاوەن سەروەری کار و مامەڵە دەکەن بۆ rێککەوتننامە و پەیماننامەی دووقۆڵی، یان نێودەوڵەتی، ئەمە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیش rاستە. دیارە ئەوە هەیە کە هەرێمی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و پێشبینی دەکەین ئەو پێگەیەی هەر بەردەوام بێت."
دەربارهی سهردانی سهرۆكی حكوومهت و سهرۆكی ههرێم بۆ ئەمەریکا، بەیان سامی rایگهیاند: ''جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی هەیە بۆ سەردانی ئەمەریکا. ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە جەنابیان و هەروەها جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمەریکا بکەن. ئێمە ئامادەین بۆ ئەوە، بەڵام لە ئەمەریکا ئێستا سەروەختی هەڵبژاردنەکانە و پێم وایە بە لای کەمەوە تا چەند مانگێک پاش هەڵبژاردنەکان سەردان ناکرێت.''
سازدانی: كارزانی سهباح ههورامی، بۆ ماڵپەڕی کوردستان تیڤی