کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی ونبوونی ئەندامێکی هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی ونبوونی ئەندامێکی هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

محەمەد عەوڵا رەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن هاوپەیمانی نیشتمانی لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووە و ونبووە، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتیمانییش دەڵێت "لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراوە".

جەلال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارێکی نوێ لەبارەی زانینی شوێنی مامۆستا محەمەدەوە نییە".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکات مامۆستا محەمەد لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراوە جەلال ئەحمەد وتی "بەڵی لەلایەن پەکەکەوە مامۆستا محەمەدەوە دەستگیرکراوە، هەروەها ئێمە لە هەواڵداین بۆ قسەکردن لەگەڵ پەکەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆ نییە".

س.س

Qaiwan
Qaiwan