کوردستانی

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ماوەیەک لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا ئەمشەو یەکەم گەشت لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا خشتەی گەشتەکان دانەنراوە و جێگیر نەکراوە بۆ گەشتکردن لە نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو عیراق گەشتێک ئەنجامی دەدات بۆ وڵاتی تورکیا ئەمەش ئەزموونێک لە داوی ئەوەی کە ماوەیەکە گەشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە راگیراوە".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا خشتەی گەشتەکان دانەنراوە و جێگیر نەکراوە، جاری تەنها ئەو گەشتە ئەنجام دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan