کوردستانی

لەم شارەی هەرێم ژمارەیەک دەرۆزەكەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی هەرێم ژمارەیەک دەرۆزەكەر دەستگیرکران
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد  لە ترافیكلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان ژمارەیەك دەرۆزەكەریان دەستگیر كردووە کە داوای پارەیان لە هاوڵاتییان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ترافیكلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان ژمارەیەك دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو دەرۆزەكەرانە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتییان، هەروەها سەرجەم دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan