کوردستانی
ئەمڕۆ حکومەتى ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ حکومەتى هەریمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بابەتی كڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020، کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، (21-10-2020)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ حکومەتى هەریمی کوردستان بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان کاتژمێر 10 ى پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی كڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020 و بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و ماددە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جوتیاران و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ دەکرێت".
ک.ن
ک.ن