کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو، دوای دەستگیرکردنیشی دەرکەوت تۆمەتبارەکە ماددەی کحولی بەکارهێناوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "شەوی رابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەیەکێک لە سیتیەکانی شاری سلێمانی بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو، دوای ئاگادارکردنەوەمان توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەین و دەستیش بگرین بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای دەستگیرکردنی دەرکەوت تۆمەتبارەکە ماددەی کحولی بەکارهێناوە و بەسەرخۆشی تەقەی کردوە و لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan