کوردستانی

پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی دزیی و فێڵکردن سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی دزیی و فێڵکردن سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمه‌تباری بە تۆمەتی دزی و فێڵكردن لە هاوڵاتییان‌ راگەیاند کە پارەیان لە خەڵکی وەرگرتووە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، بڵاویکردووەتەوە "به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكى دزیكردن و فێڵكردن له‌ رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئەو سێ تۆمەتبارە پارەیان بە‌ زه‌برى چه‌ك و داریی كاره‌بایی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و لە ئێستاشدا تیمێكمان پێكهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".


ک.ن
Qaiwan
Qaiwan