کوردستانی
پەرلەمان: جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی زۆر سستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت راپۆرتی حکومەتی هەرێم لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی گەیشتووەتە دەست پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی راپۆرتەکەی حکومەت بێت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی زۆر سستن.
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی گەیشتووەتە دەست پەرلەمانی کوردستان، هەروەها تەنانەت راپۆرتەکە دراوەتە پەرلەمانتارانیش".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی کە لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە میانەی جێبەجێکردنی یاساکە زیاتر دەرکردنی رێنمایی و بڕیارە، هەروەها لە هیچ بڕگە و مادەیەکی راپۆرتەکەدا باس لەوەنەکراوە چەند داهات دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی راپۆرتەکەی حکومەت بێت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی زۆر سستن، هەروەها لە مانگی دووەوە یاساکە دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، هەروەها تاوەکو ئێستا لە یاساکەدا خاڵێک جێبەجێ نەکراوە لە سوودی خەڵک بێت".
رووپاک ئەحمەد وتی "دەبوو ئەو رۆژەی راپۆرتەکە دێتە پەرلەمانی کوردستان بەزووترین کات کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرایە، بەڵام بەداخەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ دەنگی نییە بۆ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە، بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کات سەرۆکایەتی پەرلەمان وادەی کۆبوونەوە دیاری بکات".
س.س