تەندروستی

گرنگی خواردنی گوێز لە بەیانیاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگی خواردنی گوێز لە بەیانیاندا
مەودا میدیا - کاروان نوری

گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین، خواردنی لە بەیانیان و پێش ژەمی نیوەڕوان سودی دەبێت بۆ جەستە و وزە و چالاکی دەبەخشێت و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، بەڵام نابێت شەوان بخورێت چونکە هەرسکردنی ئاسان نییە و ئەگەری هەیە توشی ئازاری گەدەت بکات.
 
زانایان بە پشت بە ستن بە توێژینەوە کۆنەکان کە لە زانکۆی هارڤارد لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، کە گوێز یەکێکە لەو خۆراکە گرنگانەی کە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
 
خواردنی گوێز لە بەیانیاندا دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و جەستە بە رێکی دەهێڵێتەوە، رێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا رادەگرێت و ووزە بە جەستە دەبەخشێت.
 
لەکۆتایدا زانایان ئاشکرای دەکەن، گوێز یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی جەستە و بیرو هزردا بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر لە تەمەنی پیریدا کەمدەکاتەوە، جگەلەوانەش کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات و ماسولکەی جەستە لە فشەڵبوون دەپارێزێت و پێست جوان دەکات. 

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن