کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت "پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە".

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەیەکی بەرز زیادیکردووە و پێشبینیەکان ترسناکن و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی راوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و راوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە رەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".
ک.ن
ک.ن